Back

بەڕێوەبەری سێنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاسپێردرا وەک یەکێک را‌هێنەرەکان بەشداری بکات بۆ کردنەوەى خولی تایبەت بە بنەما سەرەکییەکان و شێواز و جۆرەکانی تاقیکردنەوەو ھەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی

دکتۆر هۆگر تۆفیق بەڕێوەبەری سێنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (٥٨) مامۆستا لە زانکۆکانى کوردستان بەشدارى لە خولێکى راهێنانمانکرد بەمەبەستی گواستنەوەى ئەزمون و شارەزایى بەڕێوەبەری سێنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کە لە میانەى خولێکی ڕاهێنانى تایبەت لە زانکۆی (کامبریج) لە وڵاتی بەریتانیا بەدەستیان هێنابوو.

لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتى فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان تیمێکی لە بەڕێوەبەرەکانی سێنتەرەکانی زمانی بەشداربوی خولەکەی زانکۆی کامبریجى ڕاسپارد وەک ڕاھێنەر کە پێکھاتبون لە بەڕێوەبەری سێنتەری زمانی زانکۆکانی (پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چەرموو و زاخۆ) بۆ کردنەوەى خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە بنەما سەرەکییەکان و شێواز و جۆرەکانی تاقیکردنەوەو ھەڵسەنگاندن ئەنجام بدەن لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، ئامانج لە خولەکەش بەرزکردنەوەی توانستی زانستی و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی خولى زمانى ئینگلیزی بوو لە سێنتەرەکانی زمان لەڕووی ھەڵسەنگاندن و دانانی پرسیاری تایبەت بە سکیڵە سەرەکییەکانی زمانی ئینگلیزی. ئامانجی خولەکە بۆ باشترکردنی پڕۆسەی ھەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە خولەکانی فێرکارییە بەڕەچاوکردنی چوارچێوەی ئەوروپی بۆ دیاریکردنی ئاستەکانی زمانی ناسراو بە (CEFR) و ڕاسپاردەکانی تایبەت بە خولی ڕاھێنانی زانکۆی کامبریج.جێی ئاماژەیە خولەکان بۆ مامۆستایانی سێنتەرەکانی زمان لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی  (٢٤-٢٥)ى مانگى ڕابردوو بۆ مامۆستایانی سێنتەرەکانی زمان لە سنوری پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی  ١- ٢ى ئەم مانگەو بۆ مامۆستایانی سێنتەرەکانی زمان لە پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژانی  (٨ – ٩)ى ئەم مانگە بەشداریان لە خولەکە کرد، لە کۆتای خولەکاندا بڕوانامەی بەشداربون لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەخشرایە بە مامۆستایانی بەشداربوو.