Back

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەدا چالاکی پزیشکی ئەنجام دەدات

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/١٤ کە هاوکاتبوو لەگەڵ یادی بونیادنانی شاری سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەدا لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ،  چەندین تێستی تەندروستی جیاوازی  وەکو پێوانی رێژەی شەکرە، پەستانی خوێن، گروپی خوێن، رێژەی O2، پێوانی کێشیان ئەنجامدا ، وە زانیاری و هۆشیاری تەندروستیان پێشکەشی خوێندکارانی پەیمانگەکرد.