سەنتەری پەرەپێدانی کارو ڕێکخراوی N2Nئەمریکی پلانی کاری هاوبەش دادەنێن
سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە ڕێکخراوی Neighbors to Nations (N2N)ی ئەمریکی و گرووپی بەهرە سازانی گەنجان کۆبۆوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش.
لە کۆبونەوەکەدا مامۆستا ایوب کریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و مامۆستا سەرخێڵ سیروان ستافی (CDC) و لە ڕێکخراوی (N2N) هەریەکە لە بەڕێزان (سۆما قادر محمد و ئادەم گێس) و لە بەهرە سازانی گەنجان دریڤان زرار عەبدوڵا ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.