Back

ڕێزلێنانی زانكۆ بۆ ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشین لە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی دا ئەنجام درا

بەچاودێری و سەر پەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكی زانكۆ، چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی بەرێوەچوو، كە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان لە پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی ئەنجامیداو تیایدا مەراسمێكی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشین و چەند چالاكییەكی پزیشكی و هونەری پێشكەشكران.

لە چالاكییەكەدا كە هەریەك لە پ.د. هوشیار عبدللە عزیز سەرۆكی زانكۆ، پ.ی.د سەرهەنگ سەروەت حەمەکریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و دكتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و پ.د. هێرش رەسوڵ راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێری و پ.ی.د چۆمان عەلاءالدین ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د. كاوە رەزا ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی بەكرەجۆ و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئامادەبوون، پاش چەند ساتێك لە بێدەنگی و نواندنی شكۆمەندی بۆ شەهیدان ، مامۆستا هێمن قادر یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی، وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكرد .

 پاشان سەرۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكەشكرد و باسی لە گەشەو پرۆسەی خوێندنی باڵای لەشاری سلێمانی كردوو ڕاگەیاند ” پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی كە نەواتی بونیادنانی زانكۆمان و دواتر زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان و چەندین كۆلێج و پەیمانگەیە بەشێكە لەو گەشكردنەی كە ئەم شارە بەخۆیەوە بینیوێتی بۆیە جگەی خۆیەتی لێرەوە پیرۆزبایی لە یادی 239 ساڵەی بونیادنانی ئەم شارە بكەین و لە ڕێگەی خزمەتكردنیەوە بتوانین بەشێك لەو چاكەیەی بدەینەوە كە ئەم شارە پێی بەخشیوین” هەروەها ڕایگەیاند ئەم شارە توشی چەندین ئاستەنگ و لەمپەر هاتووە بەڵام هەمیشە خەڵكانی خەمخۆرو دڵسۆز شانیان بەرداوەتە بەرخزمەتكردنی و چرای پێشكەوتن و ئاوەدانی هەربەدرەوشاوەی ماوەتەوە.

لەبارەی ڕۆڵی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانەوە سەرۆكی زانكۆ ئەوەی بەئامادەبووان ووت ئێمە شانازی بەهەمووتانەوە دەكەین كە بەردەوامن لە خزمەتكردن و سەرمەشقی پرۆسەی فێركردنن بۆیە وێڕای داكۆكیكردن لە مافی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایگەیاند لەسەرۆكایەتی زانكۆ هەمیەش پشتیوان و داكۆكیكاری سەرجەمافەكانتان دەبین .

لەكۆتای ووتەكانی دا پ.د. هوشیار عبدللە عزیز سەرۆكی زانكۆ روویكردە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە لەماوەكانی ڕابردوو خانەنشین بوون ئێستا لەكاری ئیداریدا پێكەوە كارناكەن رایگەیاند کە ئەوان هەمیشە چاكەی ئەو چینە لە یاد ناكەن بۆیە سوپاس وپێزانی خۆی ئاراستەی سەرجەم خانەنشینانكردوو هیوای تەمەن درێژی و تەندروست باشی بۆخواستن.

لەكۆتایدا هەریەك لە پ.د. هوشیار عبدللە عزیز سەرۆكی زانكۆ، پ.ی.د سەرهەنگ سەرووەت حەمەکریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و دكتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و پ.د. هێرش رەسوڵ ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێری و پ.ی.د چۆمان عەلاءالدین ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د. كاوە رەزا پەیمانگەی تەكنیكی بەكرەجۆ بڕوانامەی رێزلێنان پێشكەشی مامۆستا و فەرمانبەرانی خانەنشینكرد، دواتری چەند چالاكییەكی هونەری و تەندروستیان بەسەركردەوە كە لەم رۆژەدا سازكرابوو لە ناو گۆڕەپانی پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی.