Back

لە ژێر ناونیشانی بیرۆكەی پڕۆژەكەت دیاری بكەسەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)  خولێکی نوێی دەکاتەوە 

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کورد -ماد بۆ گەشەپێدانی كولتوری و دیموكراسی، لە هەفتەی کارسازیدا کۆرسی ڕاهێنانی (بیرۆكەی پڕؤژەكەت دیاری بكە) ئەنجام دەدات.
<span;> – پڕۆگرامی ئەم راهێنانە لەلایەن سامان ساڵح فەرەج، راهێنەری نیشتمانیی متمانەپێكراوی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی دەوترێتەوە.
<span;>- راهێنەری ئەم راهێنانە مامۆستایە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ئەزموونی 15 ساڵی لە وتنەوەی راهێنانی لە بواری پڕۆژەی بچوك و مامناوەند هەیە.
<span;>- پڕۆگرامی راهێنانەكە لەسەر ئاستی جیهان لە زیاتر لە 100 دەوڵەت و هەرێمدا دەوترێتەوە.
<span;> – پڕۆگرامەكە، تەنها ڕاهێنان نییە، بەڵكو راوێژكاریی و ئاراستەكردنیش دەگرێتەخۆ.
<span;>- پڕۆگرامی ڕاهێنانەكە لەگەڵ ژینگەی هەرێمی كوردستان گونجێنراوە.
<span;>- راهێنانەكە هەگبەیەكی تایبەتی پەسەندكراوە لەلایەن رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی.
<span;>- بەشداربوو بڕوانامەی تایبەت بە بەشەداریكردن وەردەگرێت.

<span;>ماوەی کۆرس: ٣ ڕۆژ
<span;>کاتی کۆرس: ١٢ – ٤ پاش نیوەڕۆ
<span;>ڕێکەوت: ١٦- ١٩ – ٢٠/ ١١/٢٠٢٣
<span;>شوێن: زنکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا – ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار.

ناو تۆمارکردن لەڕێگەى ئەم بەستەرەوە:

https://forms.gle/YSp5TY1NYTpYJFKh7