گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکارێکی خوێندنی باڵا لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا چیا قادر حمەفرج بەناونیشانی ( Learning-Indexes for Improving Query Performance ) لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆر کە پێکهاتبوون لە پ.ی.د. علاء خلیل جمعە سەرۆک لیژنە ، پ.ی.د. ئالان انوەر عبداللە ئەندام ، پ.ی.د. بیان عمر محمد ئەندام ، پ.ی.د. نزار عبدالقادر علی ئەندام و سەرپەرشتیار . لە هۆڵی یەکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکی ماستەرنامەکە بریتی بوو لە بەکارهێنانی فێرکردنی ئامێر (Machine Learning) لە درووستکردنی ئیندێکسی فێرکراو لەجێی ئیندێکسە دێرینەکانی وەك (B+-Tree) بۆ بەرەوپێشبردنی چوستیی کويرييەکان. ئەم توێژينەوەيه کەلێنێکی بنەڕەتی لەم بوارەدا پڕ دەکاتەوە به ئەنجامدانی لێکۆڵينەوەیەکی تەواو شانبەشانی شیکار ی قوڵ لەسەر نوێترين تەکنيکه پێشنيارکراوەکانی ئيندێکسە فێربووەکان، و بەراوردکردنيان لەگەڵ پێکهاته باوە دێرينەکانی ئيندێکسکردن.
پاش چەند کاتژمێر گفتوگۆی وورد لە سەر بڕگەو بەش و بابەتەکانی ماستەرنامەکەلەلایەن لیژنەکەوە پەسەندکرا.