Back

تێزی دكتۆرایەك لە بارەی ڕۆڵی وردبینیکەران لە چالاککردنی پرۆسەی وردبینی دارایی گشتی دا پەسەند كرا

لەهۆڵی  كۆنفڕانسی كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا، لەبەردەم  سەرپەشتیارکەی پ.ی.د.غازی عوسمان حاجی محمود، خوێندکاری خوێندنی باڵا  پەیمان رفیق محمد   بەرگری لە تێزی دکتۆراکەی کرد کە  بە ناونیشانی (دور مراقبي الحسابات في تفعيل عملية التدقيق في بيئة البيانات الضخمة و أنعكاساتها علي جودة المعلومات المالية الداعمة لإتخاذ القرارات  الإقتصادية/دراسة تحليلية في شركات ومكاتب مراقبي الحسابات العاملة في إقليم كوردستان –العراق )کە پێشکەشی بەشی تەكنیكی (ژمێریاری)ی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی کردبوو.
لە گفتوگۆنامەکەدا کە هەریەک لە  پ.د.هێرش رەسوڵ  ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و  پ.ی.د.باقر داود یاریدەدەری ڕاگر و لێپرسراوی هۆبەی خوێندنی باڵای كۆلێج ئامادەبون ،  تێزی  دكتۆراکە لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆرەوە تاوتوێکرا  کە پێكهاتبوون پ.د.طلال محمد علی الججاوی لە زانكۆی ئاشوور   سەرۆكی لیژنە و پ.د.سیروان كریم عیسا لە زانكۆی صلاح الدین ئەندام ، پ.د.باسمە فالیح النعیمی زانكۆی كۆیە  ئەندام و پ.ی.د.ڤیان سلێمان حمەسعید زانكۆی كۆیە  ئەندام ، پ.ی.د.ئاری سعید مستەفا  زانكۆی دهۆك  ئەندام ، پاش پێنج سەعات گفتوگۆی لیژنەكەو  وەڵامی توێژەر، بۆ سەرنج و تێبینی ئەندامانی لیژنە  تێزی دكتۆرای ناوبراو وەرگیرا .