Back

نوێنەرانى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC لە کۆلێج و پەیمانگەکاندا کۆبوونەوە

لە ئۆفیسى سەنتەرى پەرەپێدانى کار سیمینارێک بۆ نوێنەرانى هەڵبژێردراو لە کۆلێج و پەیمانگەکانى سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سازکرا ، تیایدا نوێنەرانی سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC لەناو کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى پلانى ساڵی تازەى خوێندن و هەماهەنگى لە کارکردن لە نێوان سەنتەر و بەشەکاندا تاوتوێ کرا، لەو بارەیەوە مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەرى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لەپاش ناساندنى سەنتەرەکە بە نوێنەران جەختى لە هەماهەنگى کارکردنی پێکەوەیی کردەوە لەڕێگەى کار و چالاکییەکانى سەنتەرەکەوە بە هەمووان بتوانین خزمەتێکى زیاتر بە خوێندکاران بکەین.