بۆ جاری دووه‌م بڕوانامه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌بواری گه‌یاندن به‌ده‌ستهات
بۆ جاری دووه‌م بڕوانامه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌بواری گه‌یاندن به‌ده‌ستهات
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك ده‌زگایه‌كی چالاكی خوێندنی باڵا له شاری سلێمانی هه‌موو كات خوازیاربووه باشترین له‌خزمه‌ته‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات و هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكاران و مامۆستایان .
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ دووەم جار لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بەشی (ئەندازیاری گەیاندن) خوێندكار(بژار رەحمان عوسمان) دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر توانی بگاته قۆناغی گفتوگۆكردنی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی له بواری (گه‌یاندن) دا و له ڕۆژی 2017/4/18 بڕوانامەی ماستەری به‌سه‌ركه‌وتوویی بەدەستهێنا.
ڕێ‌و ڕه‌سمی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكار(بژار رەحمان عوسمان) لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو، به ئامادەبوونی هەریەكە لە (پ.ی.د.حەكیم عوسمان) راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و دكتۆر جاسم محەمەد یاریدەدەری راگر بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و مامۆستا محەمەد عەبدوڵا سەرۆك بەشی ئەندازیاری گەیاندن و ژماره‌یه‌ك له فێرخوازان و خوێندكاران و هاوڕێ و كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌ی خوێنكاری ناوبراو.
له لێدوانێكیدا خوێندكار (بژار رەحمان عوسمان) بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند : ئه‌مڕۆ زۆر دڵخۆشم و یه‌كێكه له ڕۆژه خۆشه‌كانی ژیانم كه به هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر توانیم بڕوانامه‌یه‌كی زانستی ده‌گمه‌ن به‌ده‌ست بهێنم له‌بواری گه‌یاندندا و ئامانجمه له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به كوردستانه‌كه‌م بگه‌یه‌نم، هه‌روه‌ها سوپاسی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارو خانه‌واده‌كه‌ی و گشت ئه‌وانه كرد كه به‌ووشه‌یه‌كیش بێت هاوكارو یارمه‌تیده‌ری بوون له‌م كاره پیرۆزه‌دا.
لای خۆشیەوە مامۆستا (محەمەد عەبدوڵا) سەرۆكی بەشی ئەندازیاری گەیاندن ووتی : وەك تەواوی مامۆستایانی بەشەكەمان زۆر دڵخۆشین بەوەی ئەمڕۆ بۆ دووەم خوێندكارێكمان توانی بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنێت و پیرۆزبایمان هه‌یه بۆی و چەند خوێندكارێكی دیكەشمان لە ئێستادا خوێندكاری ماستەرن، ئەوەش جێگای شانازی و دڵخۆشی زۆرە بۆ هەموومان و به ئومێدین له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه‌و زانكۆكه‌مان خزمه‌تی به‌رچاوو به كوردستان و شاری سلێمانی خۆشه‌ویست بكه‌ین.
شایانی باسه بواری گه‌یاندن یه‌كێكه له بواره پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆی ژیانی خه‌ڵك و زۆرترین خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی گه‌یاندن هه‌یه به تایبه‌ت (ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت) و له‌ناو خاوه‌ن بڕوانامه‌كانیشدا كه‌مترین مامۆستای ناوخۆ هه‌یه له‌و بواره‌دا، به‌ڵام به‌هه‌وڵی به‌رپرسانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌وڵی جدی دراوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زۆر باش له گشت بواره‌كاندا جا له‌كوردستان بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.