Back

لە پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ وۆرک شۆپی بە نێودەوڵەتی کردن و ھەماھەنگی نێوان زانکۆکان بەڕێوەچوو

لە درێژەی زنجیرە چالاکییە زانستیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ ، بە چاودێری ڕاستەوخۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپی ( Internationalization and unversity cooperation  )    بەڕێوەچوو ،

لە سەرەتای وۆرک شۆپەکە لەلایەن م.ی.گۆران سلام تۆفیق، بەخێرھاتنی سەرجەم ئامادەبووان کراو و دواتر پ.ی.د.کاوە ڕەزا ، ڕاگری پەیمانگە وتارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە وۆرک شۆپانە لە بەرەو پێشبردنی توانای مامۆستایان و خوێندکاران و کردنەوەی دەرگای پەیوەندی و ھەماھەنگی نێوان زانکۆ و پەیمانگاکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات  .

لە بەشی یەکەمی وۆرک شۆپەکەدا  پ.ی.د.یادگارعلی محمود، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان ، بابەتێکی پێشکەش کرد دەربارەی(Internationalization and accreditation in higher education ) کەتیایدا باسی لە چەمک و پێناسەی بە نێودەوڵەتی بونی زانکۆو پەیمانگەکان و ھەروەھا خستنە ڕووی ڕێگاکان و دانانی پلان و ستراتیجی بۆ بە نێودەوڵەتی بوونی زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان ،

لەبەشی دووەمی وۆرک شۆپەکەدا کە لەلایەن پ.ی.د.اسعد محمد محمود ، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان ، بابەتێکی دەربارەی (How to apply for International training (NUFFIC) courses )پێشکەشکرد و ئەم بەشەی وۆرک شۆپەکە تەرخان کرا بۆ پراکتیزەکردنی تەکنیکەکانی پڕکردنەوەی فۆڕم و وەرگرتنی  سکۆلەرشیپ و  گەڕانەوەی پەسەند ؛ بۆ ئەو کۆرسانەی کە ساڵانە دەکرێنەوە لە دەرەوەی ووڵات بۆ کەسانی ئەکادیمی و مامۆستایان بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان و خزمەتکردنی زیاتری ڕەوتی خوێندن لە زانکۆو پەیمانگەکان .

لە کۆتایشدا بە گفتوگۆ و پرسیار و ڕاو سەرنجی بەشداربووان وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەند تر بوو.

پ.ی.د.کاوە ڕەزا ، ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی ڕێزلینانی بەخشیە پێشکەشکارانی وۆرک شۆپەکە.