ئەو دکتۆرانامەیە لەلایەن هەرمن شێرکۆ نەسرەدین ئامادەکراوە، توێژەر لەبەردەم سەرپەرشتیارەکەییدا: پ.ی.د.حەکیم عوسمان و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.نەزاکەت حوسێن، پ.ی.د.رەزوان خدر، پ.ی.د.سامان جەلال، پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراهیم و پ.ی.د.بەرهەم خالد بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد و پاش زیاتر لە چوار کاتژمێر گفتووگۆی زانستیی و خستەڕووی سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکەوە، تێزەکە بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا.
کە توێژەر لەم تویژینەوەیەدا گەیشتۆتە چەندان دەرئەنجام لەوانە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا ، لەلایەن کاراکتەرەکۆمەڵایەتییەکانەوە، پرۆسەی بەناوبانگ بونیانی خێراترکردوە، هەروەها کاراکتەرەکانیش بەدوای ئەوبابەتانەوەبوون کەوا جێ بایەخی زۆریینەی بەکارهێنەرانن، بۆییە ڕاسپاردەی توێژەر ئەوەیە کاراکتەرەکانی سۆشیال میدیا ڕەچاوی بەرژەوەندی گشتی بکەن لەکاتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا.
