Back

لە پارێزگای هەڵەبجە سیمپۆزیۆمی بەرەو پیشەسازیکردن و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو

لە پارێزگای هەڵەبجە سیمپۆزیۆمی بەرەو پیشەسازیکردن و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە  ٢٠٢٣/١١/١ بەچاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی .

کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە بە ئامادەبونی ژمارەیەک لەبەرپرسان و مامۆستاو خوێندکاران و جوتیارانی ناوچەکە، کارەکانی سیمپۆزیۆمی بەرەوپیشە سازیکردن وگەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی وسەرچاوەکانی ئاو بەڕێووەچوو.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان  د.بەختیارعبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرپەرشتیاری کارووباری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکان،  پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گەیاندە ئامادەبوان،  سوپاسی بەدەمەوە هاتنی میوانان و توێژەران و مامۆستایان و جوتیارنی ناوچەکە کرد ، پێی ڕاگەیاندن کە ئەم جۆرە چالاکییە زانستیانە گرنگە بۆ بەرەوپێشچونی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری جوتیاران و خاوەن پرۆژە کشتوکاڵییەکان ، هەروەها ئامادەیی زانکۆی پۆلیتەکنیک و کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە هەرجۆرە هەوڵێک کە خزمەت بەژێرخانی ناوچەکەبکات.

پاشان لەلایەن بەڕێوبەری پانێڵەکانەوە بانگهێشتی پانێڵستەکان کران بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان کەدابەشکرابوون بەسەر چوار تەوەرەدا

وەک بە بازاڕکردنی بەرهەمەخۆماڵیەکان

و پاراستنی سامانی ئاو و لێکۆڵینەوەی زانستی تۆوەکان و گرفتەکان و داهاتووی سامانی ئاژەڵ.

دوای پێشکەشکردنی هەر پانێڵێک دەرگای پرسیار بەڕووی ئامادەبواندا کرایەوە بۆ هەرپرسیارێک وەڵامی گونجاو وەردەگیرایەوە هەندێ لەئامادەبوان سەرەڕای پرسیار ڕونکردنەوەو پێشنیاری گونجاو خرایە ڕوو.  پ.ی.د.عبدلڕزاق عوسمان لە ناوەندی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران،  وەک پاناڵێست بەشداربوو ڕوونکردنەوەی پێوستی دا لەسەربابەتەکان هەروەها  گوێی لەداواکاری و گرفتەکانی  جوتیاران گرت.

لەکۆتای چالاکیەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن و  ڕێزلێنان بەخشرایە پانێڵستەکان و لەلایەن سەرپەرشتیاری کۆلێجەوە سوپاسی ئامادەبوانی کردا وهیوای خواست ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بێت بۆپێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی لەناوچەکەدا.