Back

گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکارێکی خوێندنی باڵا لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 2023/10/31    گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ئازیز  رحمان عبداللە بەناونیشانی ( A Machine Learning Model for Intelligent Detection of lot Neworks ) لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە  پ.ی.د. سۆزان عبداللە محمد  سەرۆک لیژنە ، پ.ی.د.احمد عبداللە احمد ئەندام ، پ.ی.د.سەرکار حسن احمد ئەندام ، پ.ی.د.نور غازی محمد  ئەندام و سەرپەرشتیار .
پێشکەشکردنی  سیمینارێکی زانستی لەسەر ناوەڕۆکی نامەی ماستەرنامەکە دەستپێکی گفتوگۆکەبوو کە   باسی  لە  تێزە کەی کرد  کە  سیستەمێکی دۆزینەوەی دزەپێکراوی lot  لەسەربنەمای فێربوونی ئامێری کێشی سوک ووورد وخێرا (ML) .
هەروەها پێشنیارکراوی مۆدێلێکی هەڵبژاردنی  تایبەتمەندی زیرەکی بەکارهێنا بەبەکارهێنانی (Borutashap)  لەگەڵ (default)   هەروەها (balan ced Random Forest ) لەگەڵ  (Weighted X GBost )  بۆهەڵبژاردنی باشترین ڕێگە بەکەمترین ژمارەی (Relevant Features) بۆ دیاری کردنی (Attack and Normal ) لە ( lot traffic flow ) .
پاش چەند کاژمێر گفتوگۆی وورد لە سەر بڕگەو بەش و  بابەتەکانی  ماستەرنامەکەلەلایەن لیژنەکەوە پەسەندکرا.
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک  پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوێندکار ئازیز رحمان عبداللە دەکات ، هیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەخوازێت.