Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوێندنی باڵا لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچو

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی  2023/10/30  گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار  ڕەوەند ڕەٶوف عبداللە  بەناونیشانی (Log Files Monitroring  and Analysis  Using Machine Learning ) لەهۆڵی کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەڕێوەچوو .
لیژنەی گفتوگۆ  پێکهاتبوو لە پ.د.عمر یونس عبدالحمید سەرۆکی لیژنە، پ.ی.د.هەڤاڵ محمد صدقی ئەندام ، پ.ی.د.ئارام محمود احمد ئەندام، پ.ی.د.علاء خلیل جمعە ئەندام و سەرپەرشتیار .
پێشکەشکردنی سیمینارێکی زانستی لەسەر ناوەڕۆکی ماستەرنامەکە  دەستپێکی گفتوگۆکەبوو کە ئامانج وناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لەخستنەروو توێژینەوەکە بۆ  باشترکردنی سیستەمی دۆزینەوەی (IDS)ە بە بەکارهێنانی ناوەڕۆکی داتای (Apache access log) هەروەها بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی داواکاری HTTP لە ڕێگەی شیکردنەوەی داواکارییەکانی بەکارهێنەرەوە بەدەست هاتووە.
پاشان لە درێژەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە بەووردی باس لە  بڕگە بە بڕگەی توێژینەوەکرا ،لەکۆتای  گفتووگۆ کەدا ماستەرنامەکە  پەسەندکرا.
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک  جوانترین پیرۆزبایی خۆی  ئاراستەی خوێندکار ( ڕەوەند  رەٶوف  عبداللە ) دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەحوازێت .