له هۆڵی كهمپی كۆلێجه تهكنیكیهكانی چوارچرا لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ بە سەرۆکایەتی پ. د. ڕزگار عبدلله صابر لە زانكۆی صلاح الدین ، ئەندامێتی هەریەک لە پ.ی.د. محمد عبدالعزیز محسین لە زانكۆی صلاح الدین و پ.ی.د. ساكار ظاهر عمر أمین لە زانكۆی پۆلیتهكنیكی كركوك، پ.ی.د. بصیرة مجید نجم لە زانكۆی سلێمانی ئهندام وسهرپهرشتیار، گفتوگۆی نامهی ماستەری خوێندكاری خوێندنی باڵا هۆگر احمد مستەفا بهڕێوهچوو، بە ناونیشانی ( دور التدقیق الداخلي في تطبيق التقييم الذاتي لأنظيمة الرقابة الداخلية وفق لجنة coso ديراسة ميدانية على عينة من مصارف التجارية العامة في محافظة السليمانية ) ،
پاش سێ كاتژمێر گفتوگۆی لیژنهكهو وهڵامی خوێندكار سهرئهنجام نامهی ماستهر وهرگیرا
کە لە پوختەی توێژینەوەکەیدا توێژەر لە ڕێگەی وەرگرتنەوەی وەڵامی ژمێریار و وردبیینکار کە لە نموونەیەکی لقی بانکەکاندا لە پارێزگاى سلێمانی کار ئەکەن دەرکەوتووە ، خۆهەڵسەنگاندنی سیستەمی کۆنترۆڵی ناوخۆیی ئەبێت بەهۆی باشتربوون و گەشەکردنی پێکهاتەکانی (لابردنی) ناوخۆیی کۆنترۆڵکردن کە بە (ژینگەی کۆنترۆڵکردن، هەڵسەنگاندنی مەترسیی، چالاکییەکانی کۆنترۆڵکردن، پەرەپێدانی رووداو و ئامانجەکان) نوێنەرایەتیی ئەکرێت، و کە بوونی کۆنترۆڵێکی ناوخۆیی کاریگەر کە بەپێی پلانەکان، بەرنامەکان، رێکارەکان و یاساکان کار ئەکات ئەبێتە هۆی بەکارهێنانی سیستەمێکی کارامەی خۆهەڵسەنگاندن.