Back

کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە سیمپۆزیۆمی تایبـەت بە”بەرەو پیشەسازیکردن و گەشەپێدانی بەردەوامی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو” سازدەکات

بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی چوار شەممە 1/11/2023 لە هۆڵی بۆنەکانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، لە ژێر ناونیشانی بەرەو پیشەسازیکردن و گەشەپێدانی بەردەوامی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سیمپۆزیۆمی تایبـەت رێکدەخات، کەتێدا جگە لەووتاری دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و سەرپەرشتیاری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە، چوار پانێڵ لەژێر چەند ناونیشانێکی جیاواز وەک بە بازاڕكردنی بەرهەمە خۆماڵیەكان، پاراستنی سامانی ئاو، لێكوڵینەوەی زانستی و تۆوەكان، گرفتەكان و داهاتوویی سامانی ئاژەڵی لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕانەوە پێشکەش دەکرێن، بۆیە ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە بانگگێشتی جوتیاران و پسپۆران و شارەزایانی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان دەکات سەعات ۱۰ بەیانی ئامادەی ئەو چالاکییە زانستیە بن بۆ ئەوەی بەهەموولایەک بەشداربن لە گەشەپێدانی ژێرخانی کشتوکاڵی لەناوچەکە بەتایبەتی کوردستان بەگشتی.

ò