Back

فەرمانی زانکۆیان بۆ دەرکراوەو لەماوەی 10ڕۆژدا خوێندکاران مامەڵەکانتان ئەنجام بدەن

فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە :-
‌أ- گۆڕینی شوێنی خوێندنی خوێندکاران
ب- فۆڕمی راستەخۆیی
ج- فۆڕمی کورسی بەتاڵ
د- ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاین یان نەناردووە بۆ قۆناغی کۆتایی
هـ – لیستی ئەو خوێندکارانەی سکاڵایان بەسیستەمی زانکۆلاین پێشکەشکردووە
ئەو خوێندکارانەی وەرگیراون لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرەتا لە پۆرتاڵی خوێندکاران دەست بە ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن دەکەن خوێندکارانی وەرگیراو دەتوانن لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠٢٣ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ مامەڵەی تۆمارکردن ئەنجام بدەن لەو بەشەی وەرگیراون خوێندکاران سەرەتا پێویستە لە ڕێگەی پۆرتاڵی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەم ناونیشانەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن پاشان سەردانی ئەو کۆلێج و بەشانە بکەن کە لێی وەرگیراون
ئەو خوێندکارانەی گۆڕینی شوێنی خوێندنیان ئەنجام داوە بە سیستەمی زانکۆلاین پێویست ناکات سەردانی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن بەڵکو لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠٢٣ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ سەردانی شوێنی وەرگیرانی پێشوویان دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسیە و بردنی بۆ شوێنی وەرگیراوی دووەم