دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا کۆتایی بە کارەکانی ھێنا
دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا کۆتایی بە کارەکانی ھێنا
لە دواین پانێڵی دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا لەلایەن ( ستران عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ، دانا ئەسعەد بەڕێوەبەری دامەزراوەی راگەیاندنی ئەڵمانی لە عیراق، توانا عوسمان نوێنەری دەزگای میدیای NRT ، رەحمان غەریب سەرۆکی دەزگای میترۆ و ھێمن لھۆنی بەڕێوەبەری پۆرتاڵی کەناڵی رووداو) باس لە میدیای حزبی و ئیتیکی میدیای ئەلکترۆنی و کێشەکانی میدیای ئەلکترۆنی لە کوردستان کرا.
رۆژی پێنجشەممە ٢٠/٤/٢٠١٧ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ھەستا بە سازدانی دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا و تێدا چەندین تەوەر و پانێڵ سەبارەت بە میدیای کوردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، وەک ( پەیوەندی میدیا و دەسەڵات، ھەڵسەنگاندنێک بۆ میدیای کوردستان، قەیران و میدیا کێشەی تێگەیشتن و بەڕێوەبردن، ھەروەھا میدیای نوێ و قەیرانەکانی کاری میدیای ئەلکترۆنی).
دیدارەکە بەئامادەبوونی مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک و فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و خوێندکاران و پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پەرلەمانتاران و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە لە سێ تەوەری سەرەکی ( میدیای قەیران و بەرپرسیارێتی میدیا و قەیرانی میدیا) پێکھاتبوو.
دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە سپۆنسەری کۆمپانیاکانی ( نۆکان گرووپ، فاروق ھۆڵدینگ، یەعقوب گرووپ، قەیوان گرووپ و ئاسیاسێڵ ) ھەروەھا بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای کوردسات سازکرا.
لە کۆتاییدا دکتۆر حکیم عوسمان بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە زۆر سوپاسی سەرجەم توێژەران و ئامادەبوانی دیدارەکەی کرد و ھیوای خواست دیدارەکە خزمەتێکی بە بواری میدیا کردبێت لە کوردستان .
ناونیشانی بابه‌ته‌كانی پانێڵی یه‌كه‌می دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ میدیا
*هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ میدیای كوردستانله‌لایه‌ن د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرا.
*په‌یوه‌ندی میدیا و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن د. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد نوسه‌رو ڕوناكبیرو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌شكرا.
*قه‌یران و میدیا كێشه‌ی تێگه‌یشتن و به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن ابوبكر كاروانی نوسه‌رو ڕوناكبیرپێشكه‌شكرا.
*میدیا‌و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له‌لایه‌ن د. سامی شریف توێژه‌رو مامۆستای زانكۆ پێشكه‌شكرا.
ناونیشانی بابه‌ته‌كانی پانێڵی دووه‌می دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ میدیا
*میدیای نوێ و قه‌یرانه‌كانی ژینگه‌ی كاری میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن پ.د. وسام فاضل پێشكه‌شكرا.
*به‌ڕێوه‌بردنی میدیا بۆ قه‌یرانه سیاسییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن پ.د. امین سعید پێشكه‌شكرا.
*قه‌یرانی میدیا له‌گه‌ڵ دادگا‌و یاساكان له‌لایه‌ن پ.ی.د. سامان فه‌وزی پیشكه‌شكرا.
*كاریگه‌ری میدیا له ئاراسته‌كردنی قه‌یران له‌لایه‌ن عدنان عوسمان پێشكه‌شكرا.
ناونیشانی بابه‌ته‌كانی پانێڵی سێهه‌می دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ میدیا
*میدیای حزبی كێشه‌و چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن ستران عبدالله سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێشكه‌شكرا.
*ئیتیكی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن دانا أسعد ڕۆژنامه‌نووس پێشكه‌شكرا.
*میدیا‌و كۆمه‌ڵگه .. كۆمه‌ڵگه وه‌ك كایه‌یه‌كی پیرۆز له‌لایه‌ن توانا عوسمان نوێنه‌ری میدیای NRT پێشكه‌شكرا.
*ئازادی میدیا له نێوان ده‌سه‌ڵات و یاسادا له‌لایه‌ن ره‌حمان غه‌ریب به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ پێشكه‌شكرا.
*كێشه‌كانی میدیای ئه‌لیكترۆنی له كوردستان له‌لایه‌ن هێمن لهۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆرتاڵی كه‌ناڵی ڕووداو پێشكه‌شكرا.