Back

بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لە فۆڕمی زانکۆلاینی خوێندکاران دەتوانن سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی / سەرۆکایەتی زانکۆ لە گەڕەکی قڕگە بکەن

بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لە فۆڕمی زانکۆلاینی خوێندکاران دەتوانن سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی / سەرۆکایەتی زانکۆ لە گەڕەکی قڕگە بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکەیان وە هەروەها زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەم شوێنانە هاوکاری خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەکرێت لە ڕێنماییکردن و پێشکەشکردنی فۆڕمی زانکۆلاین

١- کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک / کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان چوارچرا

٢- کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی / کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان چوارچرا

٣- کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە

٤- پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ / گەڕەکی بەکرەجۆ .

٥- پەیمانگەی تەکنیکی دووکان

٦- پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە

٧- پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان