هەواڵ و چالاکی

ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی _یەوە، سەبارەت بە ڕاوەندی دووەمی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای یەک ساڵە، ماستەر ، دکتۆرا)

بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٢٣)، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لە پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا دەکات کە لە ماوەی (١٥) ڕۆژدا لە رێکەوتی (۲٠۲۳/۹/۱٠)ـەوە سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجە پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری و پاشان پڕکردنەوەی بەڵێننامەی خوێندن بە شێوەی پاڕاڵێڵ لە سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

ئەو پێشکەشکارانەی سودمەند دەبن:

یەکەم/ پێشکەشکارانی ماستەر و دکتۆرا کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرچوون، بەڵام بەهۆی نەمانی کورسی وەرنەگیراون.

دووەم/ پێشکەشکارانی ماستەر و دکتۆرا کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرنەچوون، بەڵام نمرەکانیان لە سەروو ١٠ یە.

سێیەم/ پێشکەشکارانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی + خاوەن پێداویستیی تایبەت کە ١٠ بەرەوە سەریان ھێناوە.

چوارەم/ پێشکەشکارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، کە نمرەی ١٠ بەرەوە سەریان ھێناوە، پێویستە بەڵگەنامەکانی سەلماندنی وەکو (پسولەی خۆراک، کارتی دەنگدان، کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری) پێشکەش بکەن و بەڵێننامە پڕبکەنەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە

پێنجەم/ خوازیارانی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵای یەک ساڵە لەو بەشانەی کە ئەمجۆرە خوێندنە کراوەتەوە، دەتوانن سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجەکان بکەن، بە مەبەستی پێشکەشکردن.

                    لەگەڵ ڕێزدا….

Show More
Back to top button