Back

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری زانكۆ یەکەمین کۆبوونەوەی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری زانكۆ یەکەمین کۆبوونەوەی لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەڕێوەچوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە (٢٠٢٣/٩/٦) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تادا (پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ جەختیان کردەوە له‌سه‌ر ته‌واوی ئامادەکارییەکانی زانکۆ بۆ ساڵی نوێی خوێندن و پێشوازیکردن لە خوێندکاران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی زانكۆ تەوەرەکانی كاروباری زانستی و جێبه‌جێكردنی هەمواری ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا و تەوەرەکانی خوێندكاران و كاروباری كارگێڕی و دارایی تاوتوێکرد و پاشان هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ڕاو سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو.