Back

ماستەرنامەیەک لە بواری ئەندازیاری پلانسازی شار پەسەندکرا

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری( ٤/ئەیلول/٢٠٢٣)، کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا/زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکەو ئەندامانی لیژنەو ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری دکتورە سیڤان هیشام طاهر، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماستەر (ئاڤان علی محمد امین)لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی

   “Environmental impact Assessment of natural feature change goizha Mountain as a case study”

بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا

لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:

1-پرۆفیسۆر دکتۆر دیاری علی محمد امین _ سەرۆكى ليژنە

2-پرۆفیسۆر دکتۆر کریم حسن علوان _ ئەندام

3-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر علی عثمان محمد امین _ ئەندم

4-پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار قادر رسول _ئەندام و سەرپەرشتیار