Back

وۆركشۆپی ” به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ” به‌ڕێوه‌چوو

له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێك له‌لایه‌ن رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندن له‌ زانكۆكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شكرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/9/4 له‌ هۆڵی پیره‌مێرد له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.ئاودێر ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی ” چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ” له‌لایه‌ن جوان خالس لێپرسراوی ئۆفیسی رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو.‌

له‌ سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا لێپرسراوی ئۆفیسی رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌ باسكردو پاشان باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌شكردنی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا و ماسته‌ر ) كرد له‌ زانكۆكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه‌ تاكو فێرخوازان بتوانن به‌ئاسانی كورسی خوێندن به‌ده‌ستبهێنن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماسته‌رن چۆن ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانی بكه‌ن و یه‌كێك له‌ زانكۆكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵببژێرن تاكو توێژینه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن كه‌ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ زۆربه‌ی بواره‌كان له‌خۆده‌گرێت.

له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بووان به‌ سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان به‌شدارییان له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كردو له‌لایه‌ن لێپرسراوی ئۆفیسی رێكخراوی ( DAAD )ی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه‌ و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر خرایه‌ڕوو.