Back

بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (DAAD)ی ئەڵمانی، ئۆفیسی عێراق ۆرکشۆپیک لەشێوازی (Info Session)ڕێکدەخات

ڕۆژی دووشممە بەرواری(٤/٩/٢٠٢٣)کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ۆرکشۆپێک لەشێوازی (Info Session) ڕێکدەخات تایبەت بەو پرۆگرامانەی کە دامەزراوەی (DAAD)ی ئەڵمانی لەبوارەکانی خوێندنی (دکتۆرا، ماستەر، بەکالۆریۆس) و هەروەها ئەنجام دانی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکانی ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی دەکات .

بۆئەم مەبەستە داوا لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین کەئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە تکایە لەڕێگەی فۆرمی هاوپێچکراو ناوی خۆیان تۆماربکەن بەمەبستی بەشداریکردن.

تێبینی:

١- بۆخۆتۆمارکردن تەنها لەڕێگەی ئیمەیلی زانکۆ (spu.edu.iq@) وە دەبێت کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فۆڕمی خۆ تۆمار کردن.

٢- بەشداریکردن تەنها بۆستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.

٣- ژمارەی بەشداربوان دیاریکراوە.

٤- کۆتا بەروار بۆ ناوتۆمارکرن ڕۆژی (یەکشەممە) کاژێر ٦ ی ئێوارەیە.