سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بەسیستەمی(پۆلیتەکنیک – پاڕاڵێڵ) بۆساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤)ڕادەگەیەنێت
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی بەرایی وەرگیروان بە سیستەمی (پۆلیتەکنیک – پارالێل) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنێت لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیە دوو ساڵیەکانی حکومی و نا حکومی.
ئاگاداری ئەو پێشکەشکارانە دەکەینەوە کە تانەیان لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانن ڕۆژانی (30 و 31-8-2023) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تانە.
تێبینی/ ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نییە لە پاش دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکەینەوە.
- لیستی پێشکەشکارانی پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆمان
- لیستی پێشکەشکارانی پەیمانگە ناحکومییە دوو ساڵەییەکان
- لیستی پێشکەشکارانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی زانکۆمان بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ
- یستی پێشکەشکارانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زانکۆمان
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی