Back

ۆرکشۆپی تەکنیکە نوێیەکانی زانستی کارگیڕی و بەرەو پێش بردنی توانای فەرمانبەران بەڕێوە چوو

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پرۆگرامەکانی خوێندن ، پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە ،بەشی کارگێرى کار ۆرکشۆپى (تەکنیکەنوێ یەکانى زانستى کارگێرى وبەرەوپێش بردنى تواناکانى فەرمانبەران )” بۆ(بەڕیوەبەرایەتیە گشتیەکانى قەزاى ناوەندى پارێزگاى هەڵەبجە) سازکرد.

بەروارى(٢٧و ٢٨/  ئاب /٢٠٢٣) لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێز (پ.ی.د.هۆشیار عبداللە عزیز) و بەئامادەبونی بەڕێز (د.کانیاو رفعت غفار) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجەو نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکانى قەزاى ناوەندى پاڕێزگاى هەڵەبجە  ۆرکشۆپى (تەکنیکەنوێ یەکانى زانستى کارگێرى وبەرەوپێش بردنى تواناکانى فەرمانبەران) بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ووتارەکەیدا ڕاگری پەیمانگە بەخێرهاتنی نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکانى قەزاى ناوەندى پارێزگاى هەڵەبجەى کرد و ڕۆڵی  بەرزنرخاندن لە ڕایی کردنى کاروبارى هاوڵاتیان  وه هیواى خواست کە ئەم ۆرکشۆپە یارمەتیدەر بێت بۆئەوەى شارەزاى تەکنیکە نوێ یەکانى زانستى کارگێری بن و تواناکانیان زیاتر بەرەوپێش  بیبرێت ، بە هیواى خزمەتى زیاترى هاوڵاتیانى شارەکە،  وە دواترلەماوەى ۆرکشۆپەکەدا لەلایەن هه ریەک لەم مامۆستا بەڕیزانەى لاى خوارەوە ئەم بابەتانە پێشکەش کران:

١-لەلایەن بەڕێز( د.بختیار عبید شریف) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى خوێندکاران کە بەڕێزیان هەڵگرى بروانامەى دکتۆران لە کارگێڕى ستراتیجى بابەتێکى پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانى (هەڵسەنگاندنى کارمەندان).

٢-لەلایەن بەرێز (م.شاخەوان جمال حبیب اللە )هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر لە کارگێرى کاردا وە بریاردەرى بەشى کارگێری کار بابەتێکى پێش کەش کرد لە ژێر ناونیشانى (سیفەتەکانى فەرمانبەرى نمونەیی).

٣-لەلایەن بەڕیز (م.مریوان مهدى جمیل) سەرۆکى بەشى کارگێرى کارهەڵگرى بروانامەى ماستەر لە کارگێرى کاردا ئەم بابەتانەى پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانى (تەکنیکە نوێ یەکانى بەڕێوەبردنى کات لەلایەن فەرمانبەران وە) وە ( ناساندنى ئەرکەکان ، ڕۆڵەکان ، ئەو شارەزایانەى کە پێویستە بەڕێوەبەرێکى نمونەیى بیزانێت).