Back

کۆمپانیای هواوی بروانامە ئەکادیمی دەبەخشێتە ژمارەیەک فەرمانبەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی(٢٧/ئاب/٢٠٢٣) بەئامادەبونی هەریەک لەبەڕێزان (پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (جمال نوری احمد) لەپەیوەندیەکانی کۆمپانیای هواوی (د.زریان نجاة ڕەشید) و (م.کاوان فائیق احمد) سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەکەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا بڕوانامەیان بەخشیە بەشداربوانی خولێکی ئەکادیمیای هواوی.

جێی ئاماژەییە ئەم خولە لەڕێکەوتی(٢/ئاب/٢٠٢٣)دەستی پێکردو (٢٧/ئاب/٢٠٢٣) کۆتایی پێهات، ناوەڕۆکی خولەکەش تایبەت بوبە ئاشناکردنی بەرنامەکانی (microsoft office) و ئەو گۆرانکاری وپێشکەوتنانەی لەبەرنامەکان کراون، بەشداربوانیش پێکهاتبون لە فەرمانبەرانی کۆلێج وبەشە جیاوازەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی .

پ.ی.د.سەرهەنگ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە فەرمانبەرانکرد بۆ بەشداریکردنیان لەم خولەدا، کە ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولانە بەردەوام ئاشناکردنی فەرمانبەرانە بەو گۆرانکارییە بەردەوامانەی لە بواری تەکنەلۆجیا ڕوودەدات، هەروەها لای خۆیەوە سوپاسی بەڕێوەبەران و مامۆستایانی ئەکادیمیای هواوی زانکۆکرد بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە و هیوای خواست بەردەوامبن لە کردنەوەی خول و ڕاهێنان و ئەنجامدانی چالاکی زانستی بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران .

سەرپەرشتیارانی ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لای خۆیانەوە وێرای دەستخۆشیان بۆ ئامادەبونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، سوپاسی بەشداری فەرمانبەرانیان کرد لەم خولە، بەڵێنیشیاندا بەردەوامی بە چالاکی زانستی لە خول و ڕاهێنان وپێشبڕکێی زانستی بدەن بۆ خزمەتکردنی فەرمانبەران و خوێندکاران.

پاشان لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی ئەکادیمیای هواوی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشداربوان.

شایەنی باسە ئەکادیمیای هواوی لەپای ئەو چالاکیەزانستیانەیان بەباشترین ئەکادیمیای کۆمپانیای هواوی بۆساڵی (2022) هەڵبژێردرا .

 لەئێستاشدا کۆمپانیای هواوی بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی زانستی بۆ فەرمانبەران و خوێندکاران.