مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەیەکێک لە کەسایەتیە خاوەن پێداویستیەتایبەتە کاریگەرەکان لە جیهاندا هەڵدەبژێردرێت لە لایەن تیمی (DiversAbility)
لە یادی ٣٣ ساڵەی یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی ئەمریکی (ADA) – کەلە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٣ – DiversAbility هەمەچەشنی لیستی کاریگەرترین خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان D-30ی ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاند، کە ڕێز لە دەستکەوتەکانی ٣٠ سەرکردەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەگرێت لە سەرانسەری ١٢ وڵاتدا .
لیستی کاریگەرییەکانی خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان D-30 لە ساڵی 2020 دەستیپێکردووە، ساڵانەی Diversability’s ە ، ڕێز لە 30 سەرکردەی خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان دەگرێت لەئاستی جیهانیدا.
(بەختەوەر بەرزان عبداللە ) مامۆستای وانەی کرداریە لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وەک کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و کاریگەر لەلایەن (DiversAbility) تیمەوە وەک یەکێک لەکاریگەرترین کەسایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت، وەک خاوەن بەهرەو تواناو تێکۆشان و لە بواری زانستی و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان هەڵبژێردرا .
(بەختەوەر بەرزان عبداللە) لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بەشێوەی ئۆنلاین و بە چەندین پرۆژەی گرنگ بەشداری فێستیڤاڵ و خولی زانستی کردوە کە بەشێکیان تایبەت بووە بە دروستکردنی بەرنامە بۆ خزمەتکردن وئاسانکاری بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، کەئەمەش وایکردوە دەوری کاریگەری هەبێت و ببێتە جێگای ڕەزامەندی ڕێکخراو و تیمە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.