دوو خوێندکاری بەشی ئەندازیاری میکانیک بەشداری خولێکی هاوینەیان کرد (ESAM-DAAD TUBAF- Freiberg) لە ئەڵمانیا
لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و رێکخراوی (DAAD) ئەڵمانی و پرۆژەی (ESAM-Education and Skills in Additive Manufacturing) دوو خوێندکاری بەشی ئەندازیاری میکانیک (لاڤان کامەران مصطفی و باڵا طارق عمر) بەشداریان کرد لە خولێکی هاوینە لە ژێر ناوونیشانی (Additive Manufacturing Processes) لە زانکۆی فرایبێرگ (Technische Universitat Bergakademie Freiberg- TUBAF) لە ئەڵمانیا لە ماوەی نێوان (٧/٨/٢٠٢٣ تا ١٨/٨/٢٠٢٣). خولەکە کە تایبەتە بە پسپۆری ئەندازیاری میکانیک لە کۆلێجە ئەندازیارییەکان، بە سەرپەرشتی رێکخەری گشتی پرۆژەی DAAD لە عێراق و کوردستان پ.ی.د. عبدالقادر علي قدو بە هەماهەنگی لەگەڵ پ.د.سەرکەوت رۆستەم حسن رێکخەری کاروبارەکانی نێوان زانکۆمان و پرۆژەی ناوبراو بەرێوەچوو. لە ماوەی خولەکە کە بە بەشداری (٦) زانکۆی کوردستان و (٢) زانکۆی عێراق، خوێندکارەکان راهێنانی جیاجیان ئەنجام دا کە بریتی بوو لە:
– Additive manufacturing lectures.
– CAD POOL training.
– Visiting Volkswagen (VW) car company.
– ACTech company for casting prototypes.
– Practical lessons on Additive manufacturing processes.
– Team work activities.
– Seminar presentation by participants.