دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیاریكرا
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به كاروباری زانكۆ كۆبوویه‌وەو رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنیشی راگه‌یاند.
كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/24 له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تادا پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ته‌واوی جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن كردەوەو ڕۆژی ٢٠٢٣/٩/٢٣ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دیاری‌کرا کە بۆ ئەمساڵی خوێندن بۆلۆنیا پڕۆسێس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆ.
هەر سەبارەت بە بۆلۆنیا پڕۆسێس، م.شارا ساڵح عەلی بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆ، چۆنیەتی جێبه‌جێكردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس (Bologna Process)ی له سه‌رجه‌م بەشەکانی زانكۆ بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ خستەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ چەپکە گوڵی ماڵئاواییان پێشکەش بە پ.ی.د.چیا محەمەد ڕاگری پێشووی کۆلێجی تەکنیکی کەلار کرد کە ئێستا وەکو سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەستبەکاربووە، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزیان هه‌موو پاڵپشتییه‌كی ئه‌نجومه‌نی زانكۆشیان بۆ دووپاتكرده‌وه.
ئەنجومەنی زانكۆ تەوەرەکانی كاروباری زانستی و جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن و پێداویستییه‌كانی خوێندكاران و كاروباری كارگێڕی و دارایی تاوتوێکرد و پاشان هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ڕاو سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو.