Back

سەرۆکی زانکۆ بەشداریکرد لە کۆبونەوەی سەرۆک زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق کەلەشاری هەولێر بەڕێوەچوو

بەنوێنەرایەتی بەرێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پ.ی.د.هوشیارعبداللەعزیز بەشداری لەکۆبونەوەی خولی ئاسایی زانکۆتەکنیکیەکانی عێراق کرد کەلەهەولێر سازدرا.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا کە پ.د. حیدر عبدظهد بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئامادەبو. ووتەیەکی پێشکەشکردو ڕۆڵی خوێندنی تەکنیکی لەعێراق باسکردو پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵای خستەڕوو بۆ پێش خستنی خوێندنی تەکنیکی لەزانکۆ تەکنیکیەکاندا، وە بەستنەوەی خوێندنی تەکنیکی بەبازاڕی کارەوە تابتوانێت خوێندکاری دەرچووی کارامە ئامادەبکرێت.

هەروەها هاندانی خوێندکارانی دەرچووی ئامادەی بدرێت ڕووبکەنە زانکۆتەکنیکیەکان تا بتوانن هەلی کاریان دەستکەوێت، دوابەدوای ئەوە تیشکی خستەسەر ئامادەکردنی زانکۆتەکنیکیەکانی عێراق بۆ جێ بەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لەپرۆگرامەکانی خوێندیاندا.

بۆئەم مەبەستەش سود لەزانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن کەچەند ساڵێکە پرۆسەی بۆلۆنیا جێ بەجێ دەکەن.

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بریتی بوو لە گۆڕینی سیستمی زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بەدانانی میکانزمی گونجاو.

دوابەدوای ئەوە سەرۆکی زانکۆمان بەناوی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ووتەیەکی پێشکەشکردو بەخێرهاتنی بریکاری وەزیر و سەرۆك زانکۆتەکنیکیەکانی عێراق و کوردستان کرد.

ئامادەی وەزارەت و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستانی نیشاندا هاوکاری زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق بکەن لەرووی جێ بەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە پرۆگرامەکانی خوێندندا.

جێی ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لەم بەرێزانەی لای خوارەوە پێک هاتبوو:

1- پ.د. حیدر عبدظهد __ بریکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ حکومەتی عێراقی فیدراڵ

2- پ.ی.د. هوشیارعبداللە عزیز __ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

3- پ.د. أدریس محمد هەرکی __ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

4- پ.د. ئاری عادل عبدالقادر __ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک

5- پ.د. علیاء عباس العطار __ سەرۆکی زانکۆئ پۆلیتەکنیکی باکوور

6- پ.د. عبدالمحسن ناجی عبدالمحسن __ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ناوەڕاست

7- پ.د. مظهر الزهيرى __ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فراتی ناوەڕاست

8- پ.د. ربیع هاشم العباسي __ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی باشوور