Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازی لە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا کرد

ئەمڕؤ ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە چاودێری پ.ی.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆكی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، وە هەریەک لەبەڕێزان پ.د. هێرش ڕەسوڵ مراد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و پ.ی.د.باقر داود یاریدەدەری ڕاگر و پ.ی.د.شێرکۆ جەبار سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا، ڕێوڕەسمی بەخێرهاتنی ژمارەیەک لە خویندکارانی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو، کەبەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کردووە.

شایەنی باسە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشێک لە خوێندکارانی تەکنیکی میدیای کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بەشداربوون.

جێی ئاماژەیە لە ناوەراستی مانگی رابردو ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەمەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی ووڵاتی میسڕیان کرد، لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا مەشقەکەیان بە سەرکەوتویی ئەنجامداو لە چەند ڕۆژی پێشوودا گەڕانەوە کوردستان.

ئەم پڕۆگرامە لەچوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانی یەکێتی زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبیدا جێبەجێ دەکرێت.