Back

خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرکەوتوویی کۆتاییان بە مەشقی هاوینە هێنا لە ووڵاتی میسر لە زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

دوای بەشداریکردنی ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی،کە پێکهاتبوون لە خوێندکارانی هەریەک لە بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی ( تەندروستی و پزیشکی، تەکنیکی ئەندازیاری،تەکنیکی کارگێری)، توانیان بە سەرکەوتویی کۆتایی بە مەشقی هاوینە بهێنن.

 

جێی ئاماژەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پێشوازی لە گروپێک خوێندکاری زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەکات، کە بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن، وە ئەم پڕۆگرامە لە چواچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانی یەکێتی زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبیدا جێبەجێ دەکرێت.

 

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی بەشداربووی زانکۆمان دەکەین کە توانیان نمونەیەکی جوان پێشکەش بکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.