Back

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مامۆستایانی ئاگاداردەکاتەوە، ئەو مامۆستایانەی هەژماری تایبەتی خۆیان نییە لە(Google scholar)بفەرمون بە دروستکردنى هەژماری تایبەت بەخۆیان.

بە ئیمەیڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی Verify بکرێت ، ناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە Affiliation ی هەژمارەکەتان بەم شێوەیەى لای خوارەوە بنووسن، وە بۆ ئەو مامۆستایانەى خۆیان هەژماری Google scholar یان هەیە، تکایە دڵنیا ببنەوە لەوەى ناوی زانکۆمان بەم شێوەیەى لای خوارەوە نوسرابێت لە هەژمارەکەتان

Sulaimani Polytechnic University

بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیلە:

ict@spu.edu.iq

بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار

لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەراسیمی رێزلێنان بۆ ئەو مامۆستایانە رێک ئەخات کە هەژماری Google Scholar ەکانیان چالاکە، وە لە رێگەی توێژینەوەکانیانەوە توانیویانە ژمارەی Citation بۆ زانکۆمان زیاد بکەن..

هیوادارین سەرجەم مامۆستایان هەژماری Google Scholar دروست بکەن بە شیوەیەک کە هەژمارەکانیان لە Google Scholar ی زانکۆماندا دەربکەوێت.

بۆ بینینى ڤیدیۆی فێرکاری و هەنگاوەکانی دروست کرنی هەژماری(Google scholar) سەردانی ئەم لینکەی لای خوارەوە بکە :

Spu.edu.iq/ku/google-scholar