Back

ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی جیاکردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستی پێکرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-٨-٢٠٢٣ لیژنەیەک لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەسەرۆکایەتی”پ.ی.د هوشیار عبدوڵڵا عزیز”سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەنوێنەرایەتی بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ئامادەبونی هەریەک لە ئەندامانی لیژنە، “پ.ی.د. محمد حسین احمد ” سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری “پ.ی.د. خطاب احمد مصطفی” بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون” پ.ی.د.چیامحمد حسن” سەرۆکی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و “پ.ی.د.توانا نجف حمەخان” بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی و”پ.ی.د یاسین ساڵح حمە” بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیریەکان،بەمەبەستی ڕێکارەکانی جیاکردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانیان کرد.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاراستەی پ.ی د.چیا محمد کرد کە بەڕێزیان وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەستبەکاربون. دواتر لەلایەن لیژنەکەوە کۆبونەوەیەکی تایبەت بەڕێکارە یاسایەکانی جیاکردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاوتێکرا.

پ.ی.دکتۆر هوشیار عبدوڵڵا عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لەئەنجامی سەردانەکەیکرد کە گرنگترینیان داڕشتنەوەی سەرجەم ئەو ڕێکارانەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ جیا کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە زانکۆکانی پێشووی لە ڕووی میلاک و ستافی کارگێری وئەکادیمی.

وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشیکرد لەهەمو ئەو بەرێزانەی کە هاوکاربون لەکردنەوەی زانکۆکەو بەدەست کەوتێکی گرنگ وەسفی کردبۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختیکردەوە لەوەی کەئەم زانکۆیە پێویستە لەڕوی ئەکادیمی و زانستیەوە بەهەمومانەوە هەوڵبدەین بۆ پێشخستنی وە هیوای خواست کەزانکۆکە لە ئایندەیەکی نزیکدا ببێتە سومبولێک بۆ ناوچەکەو وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و نیشتمانی بتوانێت کادیری تەکنیکی بەتوانا بەرهەم بهێنێت، پێویستی بازاڕی کار پڕ بکاتەوەو لەڕووی ئابوریەوە ببێتە هۆی پێشخستنی کوردستان لەبەشێکی دیکەی لێداوانەکەیدا داوای لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانکرد کە هاوکاربن لە بەراو پێشچونی زانکۆکە.

دواتر پ.ی.دکتۆر محمد حسین لەوتەیکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێ زانکۆکەکرد و جەختی لەوەکردوە کە بەڕێز (دکتۆر ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، هەمیشە جەختیان لەوەکردۆتەوە کەپێویستە کەرتی خوێندنی باڵا زیاتر خزمەتبکرێت و پشتگیری تەواوی سەرجەم ئەوداواکاریانەدەکات کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێن، هەروەها باسی لەوەشکرد کە ئەمرۆ لەئەنجومەنی وەزیران باسی لەداواکاریەکانی خەڵکی شاری کفری کرد دوپاتیانکردەوە کە هەرچی لەتوانایاندایە بۆشاری کفری ئەنجامی دەدەن.