Back

ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ خولەکانی پەیمانگەی (IGate)ی مەغریبی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک تاکە زانکۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ حەوت زانکۆ و ناوەندی ئەکادیمی تر لە ووڵاتانی (مەغریب – میسڕ – فەڵەستین – ئوردن – یەمەن) بەشداری خولەکانی پەیمانگەی (IGate)ی مەغریبی دەکات کە نوێترین پڕۆگرام و تەکنەلۆجیای تیادا بەکاردەهێنرێت.
لەو چوارجێوەیەدا ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە پێشتر بە شیوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە خولەکانی پەیمانگەی (IGate)ی مەغریبی، کە یەکەمین کۆبوونەوەی خوێندکاران لەگەڵ لێپرسراوانی خولەکە بۆ دەستپێکردنی پڕۆگرامەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:
1- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٧/٧/٢٠٢٣) کاتژمێر (٦ بۆ ٧:٣٠)ی ئێوارە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە خوازیاری بەشداریکردنی خولەکانن بە زمانی عەرەبی، وە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەشداری کۆبوونەوەی دەستپێکی خولەکە بکەن بە شێوەی ئۆنلاین:

https://us02web.zoom.us/j/82430784155?pwd=QUVySEhLNVFYZDZTNE1QczBuV0hKZz09#success

2- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٧/٧/٢٠٢٣) کاتژمێر (٨ بۆ ٩:٣٠)ی شەو بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە خوازیاری بەشداریکردنی خولەکانن بە زمانی ئینگلیزی، وە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەشداری کۆبوونەوەی دەستپێکی خولەکە بکەن بە شێوەی ئۆنلاین:

https://us02web.zoom.us/j/84902308154?pwd=SFlQMjY2WWllWlg5RjFyb1ZIUmIrZz09

جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم خولانە لە چوارجێوەی خولەکانی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ داهێنان و ڕاهێنانی خوێندکارانی سەر بە یەکێتیی زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبیە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکێکە لە ئەندامە چالاک و بەشدارەکانی ئەو ئەنجومەنە.

  • بۆ بینینی لیستی ناوی خوێندکارانی تۆمارکراو بۆ خولەکە سەردانی ئەم لینکە بکە
    https://drive.google.com/file/d/1PJN0IY-53JqMw875YywC8ITsh0R3CjsL/view?usp=sharing
  • ID و Passcode بۆ بەشداریکردن لەو لینکانەی سەرەوە ئاراستەی ئەو ئیمەڵانە کراوە کە خوێندکاران لە فۆڕمی بەشداریکردن تۆماریان کردووە.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران