Back

نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری خولێكی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ دوبه‌ی ده‌كات

م.عیماد مه‌جید نوری وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری خولی ( Human Vulnerability & Insider Threat Training  ) كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌ شاری دوبه‌ی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو.

خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن ( Sandia National Labs ) له‌ رێكه‌وتی 2023/7/20-17 له‌ شاری دوبه‌ی بۆ نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و نوێنه‌رانی ( زانكۆی سلێمانی، زانكۆی پزیشكی هه‌ولێر، زانكۆی دهۆك، زانكۆی زاخۆ، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، زانكۆی گه‌رمیان و سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت) و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێم و عێراق رێكخرا بوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر ( Bio risk ) كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ خاڵه‌ گرنگ و مه‌ترسیداره‌كانی كرا كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌بوو به‌ زینده‌وه‌ره‌كان بۆ نموونه‌ ( به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان ) كه‌ رۆژانه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ كۆلێج و په‌یمانگه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان، به‌شێكی دیكه‌ی خوله‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌پێدانی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر شێوازی ( biosafety ) و وتنه‌وه‌یه‌كی وانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ( biosecurity )  له‌سه‌ر شێوازی كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی زینده‌وه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت له‌ تاقیگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان به‌گشتی.

شایه‌نی باسه‌ له‌ كۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان كرا كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( 42 ) به‌شداربوو.