Back

حکومەتی عێراق پێنج هەزار زەمالەی خوێندن بۆ دەرەوەی ووڵات ڕادەگەیەنێت

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی(٢٤تەمموزی٢٠٢٣)، نوسینگەی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەمەبەستی خوێندی ماستەر و دکتۆرا حکومەتی عێراق، پێنج هەزار خوێندکاری دەرچوی زانکۆکان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەنێرێتە دەرەوەی ووڵات، ئەندامێکی لیژنەی خوێندی باڵای عێراق لەپەرمانی عێراق رایگەیاند: ئەم بریارە دەرچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەمەرجێک دەرچوی زانکۆ باوەرپێکراوەکان و بەتایبەت زانکۆی حکومی بێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە ناو تۆمارکردن لەڕێگای پێگەی فەرمی خوێندنی باڵای عێراقەوە دەبێت و بلاوکردنەوەی ئەنجامیش لەهەمان پێگەوە دەبێت (https://hced.ur.gov.iq/).

ناوتۆمارکردن لە(١٥ئاب تا ١٥ ئەیلول ٢٠٢٣) بەردەوام ئەبێت.
حکومەتی عێراق لە ئێستادا خەریکی ڕێکارە یاسایەکانە بۆ ناردنی خوێندکاران بۆدەرەوەی ووڵات، خەرجی خوێندنی خوێندکاران لەسەر حکومەتی عێراق و چەند ڕێکخراوێکی نێودەڵەتی دەبێت، هەر خوێندکارێک ئارەزوی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکات لەدەوەرەی ووڵات پێویستە ناوی خۆی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە تۆمار بکە👇.

https://hced.ur.gov.iq/