توێژینەوەیەکی زانستی خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگۆڤارێکی ئاست بەرزی جیهانیدا بەناوی(Results in Engineering )بڵاو کرایەوە
لە هەوڵێکی تری زانستیدا توێژینەوەیەکی گرنگی زانستی کە بەشێکە لەماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( بنار هیوا سعید) خوێندکاری ماستەر لەکۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری/ بەشی ئەندازیاری میکانیک/ بەرهەم هێنان لەزانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی
”Evaluation of tensile properties of Meriz fiber reinforced epoxy composites using Taguchi method”
توێژینەوەکە لەلایەن بەرێزان (پ.ی.د. یاسین مصطفی) و ( پرۆفیسۆر د.سەركەوت ڕۆستەم ) مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرپەرشتی کراوە.
كورتەی توێژینەوەكە:
لە ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی ڕابردوودا هەوڵێكی زۆر دراوە لەلایەن توێژەران و ئەندازیاران كە تایبەتمەندیە میكانیكیەكانی پۆڵیمەر بەهێز بكەن بە بەكارهێنانی فایبەری سروشتی لە بری فایبەری دەسكرد.
لەم توێژینەوەیەدا فایبەرێكی نوێ بەكارهێنراوە كە پێشتر بەكار نەهاتووە ، (فایبەری مەرەز).
زیاتر لە هەزار ساڵە بزنی مەرەز لە كوردستان بەخێو ئەكرێ بەهۆی مووە بەنرخەكەی كە بەكاردێ لە بەرهەم هێنانی شاڵی كوردی،مەرەز بزنێكی جیاوازە و تەنها لە هەرێمی كوردستان هەیە.
لەم توێژینەوەیەدا بە بەكارهێنانی دوو تەكنیكی جیاوازی ماننوفاكچەرینگ فایبەری مەرەزەكە تێكەڵ بە ماترێكسە پۆڵیمەرەكە كرا، دەرنجام مادەیەكی كۆمپۆزایتی دۆستی ژینگە بەرهەمهێنرا كە تایبەتمەندی مكانیكی تێنسایەڵ(Tensile)
بە ڕێژەی (نزیكی %١٠٠)بەهێزتر بوو بەبەراورد پۆڵیمەرە ئەسڵیەكە.
بۆ بینینی توێژینەوەکە سەردانی ئەولینکە بکەن👇