وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشکەشکردن بۆ سیمستهری هاوینەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەێنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار دەکات، کە پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سیمستهری هاوینە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ڕادەگەێنێت.
له كۆبونهوهی لێژنهی باڵای خوێندنی باڵا، كه یاریدهدهری سهرۆكی سهرجهم زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئهمادەبون، دوای پەسندکردنی پلانی زانکۆکان بۆ سیمستهری هاوینە بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، لەهەمان کاتدا نهخشهڕێگەی خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرا (ماوهی پێشكهشكردن، ئهنجامدانی تاقیكردنهوه، ناردنی ئهنجامه بەراییەکان، ڕاگهیاندنی ئهنجامە بهراییەکان، ماوهی سكاڵا و تانهگرتن، ڕاگهیاندنی ئهنجامی كۆتایی، ڕێکەوتی دهستپێكردنی دهوامی سیمستەری هاوینە)ی پهسندكرد.
هەر لەو كۆبونهوهیهدا، كه، لە ڕێكهوتی (١٦/٤/٢٠١٧) له دیوانی وهزارهت بهڕێوهچو، ئەوەش ڕاگەیندرا کە سیمستەری هاوینە بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (٤) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) و، ڕێنمایی ژمارە (٥) بۆ دکتۆرابۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ی سیمستەری زستانە خوزاریارانی خوێندنی باڵا دەتوانن داوا پێشکەش بەزانکۆکان بکەن، هەروەک جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، ئەو کاندیدانەی کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچوەو ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن.
لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین لە ماوەی دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی پێشکەشکردن.
لە ئێستادا گۆرانکارى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوە ى زانستى دا هاتوە و لەم لینکە وە دوا بریارى وەزارەت بخوێنەرەوە
ماوەى پێشکەش کردن ١ رۆژى تر درێژ کرایەوە لەم لینکەوە زیاتر ببینن
– ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی دوشهممه ڕێكهوتی (٢٤/٤/٢٠١٧ تا ڕێكهوتی ٤/٥/٢٠١٧).
– ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی خوێندنی ماستهر لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكهوتی (١٤/٥/٢٠١٧) دەبێت.
– ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكهوتی (١٥/٥/٢٠١٧) دەبێت.
– ڕێکەوتی دهستپێكردنی دهوامی خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرا : لە سەرەتایی مانگی تەمموز دەبێ.
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستی
http://www.mhe-krg.org/ku/node/3513