Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌هاوبه‌شی كۆمپانیای هواوی خولێکی تەکنیکی ده‌كاته‌وه‌

بەسەرپەرشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو بەهاوبەش كۆمپانیای هواوی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێکی تەکنیکی لەم بوارانه‌دا ده‌كاته‌وه‌: (HCIA_Cloud Service, HCIA_5G Network and Applications, HCIA_ Data Comm, HCIA_AI, HCIA_Security and HCIA_Cloud Service )

شایەنی باسە خوله‌كه‌ بۆ ماوەی دوو مانگە له‌ (15-7-2023 تا 15-9-2023) بەشێوازی ئۆنلاین و بێبەرامبەرە، ئەو خوازیاره‌ی بەسەرکەوتوویی خولەکە تەواو بکات لەلایەن كۆمپانیای هواوی خەڵات دەکرێت بە دابینکردنی (voucher)ێک بەبڕی ٢٠٠$ کە بەکاردێت بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوی كۆمپانیای هواوی نێودەوڵەتی.

دوایین كات 2023-7-12ه‌، بۆ ناو تۆمارکردن گرته‌ له‌م لینكه‌ بكه‌ن‌.