Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاست بەرز بڵاودەکاتەوە

لەهەوڵێكی تری زانستیدا (م.پێشەوا عثمان حەمە) ئەكادیمیست و مامۆستای کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێكی ئاست بەرزی جیهانی لە یەکێک لەگۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە بە ناوی ( Arabian Journal of Chemistry ) سەر بە دەزگای بڵاوکردنەوەی جیهانی (Elsevier) ئەم گۆڤارە بەیەکێک لە گۆڤارە نایابەکان لە دیسپلەینی هەمەجۆری زانست ئەژماردەکرێت کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (6.212) وە سایت سکۆری ( 11 ) ە.
گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە ماددەیەکی کیمیایی نوێ دروستکراوە و دراسەیەکی ورد و زانستیانەی بۆ کراوە لەبواری سیستەمی (Polymer Electrolyte) و وە هەروەها بەکارهێنانی لە بوارە جیاوازەکانی وەک ئەلکترۆکیمیا و زانستی پۆلیمر، ئەویش بە
لێکۆڵینەوە و دراسەکردن لە سەر پارامێتەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبایی کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە ئەدای ئەم سیستێمانە وە هەروەها بۆ پەرەپێدانی ماددە نوێیەکان بە تایبەتمەندی باشتر. دەتوانرێت دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە بەکاربهێنرێت بۆ دیزاینکردن و باشکردنی سیستەمی (Polymer Electrolyte) بۆ بەکارهێنانە جیاوازەکانی وەک پاتری، خانەی سووتەمەنی و هەستەوەرەکان
لینکی توێژینەوەکە
https://doi.org/10.1016/j.arabjc.2023.105046