Back
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery

دەست‌بەکاربوونی پ.د. دیاری عەلی، وەکو ڕاگری نوێ پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر

دەست‌بەکاربوونی پ.د. دیاری عەلی، وەکو ڕاگری نوێ پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەرلە میانەی ئاڵوگۆڕی پۆست و بەرپرسایەتی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕاگری نوێ پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر دەستی بەکارکرد.رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٧/٦/٢٠٢٣ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ فەرمانی زانکۆیی دەست بەکاربوونی ڕادەستی پڕۆفیسۆر دکتۆر دیاری عەلی ڕاگری نوێ پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کرد. پ.ی.د.هۆشیار عبدالله پیرۆزبایی ئاراستەی ڕاگری نوێ کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشخستنی زیاتری پەیمانگەی خواست.دواتر پ.د. دیاری عەلی سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێی بەخشراوە و بەڵێنی کاری پێکەوەییدا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی پەیمانگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.