ئەنفال… زامێکە سارێژنابێت
ئەمڕۆ یادی کارەساتی بەدناو ئەنفالە، ئەو کارەساتەی کە تێیدا ١٨٢٠٠٠ ژن و منداڵ و کوڕ و کچی گەنجی کورد لەناوبراو بێسەروشوێن کرا.
ھەموو ساڵێک و لەم یادەدا خەمدەخۆین و بیری ئەو کەسوکارانەمان دەکەین کە لەم کارەساتەدا بێ سەروشوێن بوون، بەڵام پێویستە بۆ لەمەودوا ئەم یادە ئاوەھا نەکرێتەوە، پێویستە بۆ لەمەودوا لەم یادەدا پرۆژەی نوێ، خزمەتگوزاری نوێ، ھەنگاوی نوێ، بە ئاراستەی دڵخۆشکردنی کەسوکاریان بنێیین و چیتر ئەم یادە بۆ بیرخستنەوەی رووداوێکی تاڵی سەردەمێکی تاڵی نەتەوەکەمان نەبێت.
سڵاو لە گیانی پاکی پەپولە ئاسای ١٨٢٠٠٠ کوردی بێتاوان، سڵاو لەگیانی پاکی شەھیدانی کوردستان، سڵاو لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان