ئاگاداری بۆ سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر ، دکتۆرا) ئاگادار دەکاتەوە،دەتوانن لە ڕێگای لیستەکانی لای خوارەوە :
١- سەرجەم ڕێنماییەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بخوێننەوە
٢- کۆدی تایبەت خۆیان بزانن بە مەبەستی هاوکاری کردنیان کە بەرامبەر ناوەکانیان نوسراوە.
هەروەها داواکارین لە پیشکەشکارانی بەڕێز کاژێرێک پێش کاتی تاقیکردنەوە واتە سەعات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (1262023) لە بینای سەنتەری زمان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گەڕەکی (قڕگە)ئامادەبن.
بە هیوای سەرکەوتن
- ڕێنمایی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- ناوی پێشکەش کارانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا)ی زانکۆمان کۆتا گۆڕانکاری