توێژینەوەیەکی ئەکادیمیستانی کۆلێجی تەندروستی و پزیشکی لە جۆرنەڵێکی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە
لە هەوڵێکی تری زانستی توێژەرانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەردوو ئەکادیمیستان (پ.د.محمد بابەکرمینە) و (پ.ی.د.سالار ابراهیم علی) بە هاوبەشى لەگەڵ ماموستا شاخەوان عزيز دەرچووى خوێندنى باڵاى ماستەرى كۆلێجی تەندروستی و پزیشکی و سێ توێژەرى بەتواناى ئيتاڵى كە بەشدارییانەكردووە لە سێ زانكۆى بەناوبانگى وڵاتى ئیتالياوە توێژینەوەیەکی زانستی ئاست بەرزیان بە ناونیشانی (Associated effects of clinical characteristics, risk factors, and comorbidity on disease serverity and mortality among patients with COVID-19 in Sulaimani City/ Kurdistan Region of Iraq) لە گۆڤارێکی جیهانی بە ناوی (New Microbiologica) بڵاوکردەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەر (1.38)ە.
توێژینەوەکەش باس لە کاریگەریە تاقیگەییەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە تووشبووانی کۆرۆنادا دەکات، لە دەر ئەنجامی توێژینەوەکەشدا دەرکەوتووە کە گۆڕانکاری لە بەشێک لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن و هەڵکشانی تەمەن و هەبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو (شێرپەنجەو دڵ و بەرزی پەستانی خوێن) هۆکارن بۆ زیاتر توندکردنی باری نەخۆشیەکەو بەرز کردنەوەی رێژەی مردن لە تووشبووانی کۆرۆنادا.
بۆ بینینی زانیاری دەربارەی توێژینەوەکەش سەردانی ئەم لینکە بکە: