Back

ئاگاداری بۆ سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵای زانکۆمان

ئاگاداری سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵای( دبلۆمی باڵا،ماستەر،دکتۆرا) زانکۆمان دەکەین کە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ڕۆژی (دوو شەممە ) ڕێککەوتی (۱۲/٦/۲۰۲۳) کاتژمێر (۱۱) ی سەرلەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت.

داوا لە پێشکاران دەکەین کە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن :

۱- پێویستە پێشکەشکار سەعاتێک بەر لە تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت.
۲- پێویستە پێشکەشکاروێنەیەکی ڕەسەن لە یەکێک لەم بەڵگەنامانەی پێبێت ( پاسپۆرت، پێناسی باری شارستانی، کارتی نیشتیمانی).
۳- هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی وەکو ( مۆبایل، سەعاتی زیرەک…هتد) قەدەغەیە بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن.
٤- بۆ وەڵامدانەوە تەنها قەڵەمی جافی شین بەکاردەهێنرێت.

بە هیوای سەرکەوتن

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی