دوومامۆستای زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سوپاس وپێزانینیان پێدەدرێت
لەدوای تەواوكردنی ئەركی پێداچوونەوەو نووسینەوەی پەیڕەوی كاركردنی سەنتەرەكانی پەرپێدانی كار(CDC)ی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە، مامۆستا سامان ساڵح فەرەج، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، م.ی.چالاک محی الدین بەرزنجی مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/کۆلێجی تەکنیکی کەلار، وەك ئەندام لە لیژنەكە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە سوپاسنامەیان ئاراستەدەكرێت. لەمبارەیەوە، مامۆستایانی بەشدار بوو رایانگەیاند: لە چوارچێوەی كاركردن بۆ گەشەپێدانی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار (CDC)ی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لە 15ی شوباتی 2022 لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە رێكەوتی (10/10/ 2022) لیژنەیەكی هەشت كەسی بە سەرۆكایەتی بەڕێز پ.ی.د. خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و خوێندن و بەدواداچوون، لەوەزارەتی خوێندنی باڵا پێكهات، تا بەشێوەیەكی سەردەمیانە پەیڕەوی كاركردنی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار بنووسنەوە، لەماوەی كاركردنیان بۆماوەی زیاتر لە شەش مانگ لیژنەكە كارەكەیان تەواوكرد و پێشكەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی كرا. پەیڕەوی كاركردنی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار (CDC)، لە 23 ی ئایار 2023 بە نووسراوی ژمارەی (9682)ی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاراستەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوەو لە پای تەواوكردنی ئەو ئەركە، وەزارەت سوپاسنامەی ئاراستەی ئەندامانی لیژنەی نووسینی پەیڕەوی كاركردنی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار كردووە.