مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک کۆلابورەیتەر بەشداریی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی جیهانی دەکات
لە هەوڵێکی تری زانستیدا مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک کۆلابورەیتەر (collaborator) بەشداریی لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی ئاست بەرزی جیهانیدا دەکات، کە توێژینەوەکە دەربارەی کەمبوونەوەی ئاستی ژیانی تەندروستە لە شارەکاندا لە نێو منداڵان و هەرزەکاراندا سەبارەت بە گەشەکردنیان و زیاد بوونی کێش و کورتبوونەوەی باڵایان بەبەراورد بە گوند نشینان دەخاتەڕوو.داتاو زانیارییەکانی ئەم توێژینەوەیەش لە (٧١) ملیۆن کەس و لە (٢٠٠) وڵاتی جیهانەوە وەرگیراون و تیایدا (٢٣٢٥) توێژەری جیهانی بەشدارییان کردووە پشت بەست بە بنەنا زانستییەکان لە ساڵانی (١٩٩٠ بۆ ٢٠٢٠)، لەم توێژینەوەیەشدا تەنها دوو توێژەر لەسەر ئاستی عیراق بەشدارییان کردووە، کە یەکێکیان مامۆستا (محمد سعید قادر) ئەکادیمیست و مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە.لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارە زانستییە ئاست بەرزە نێودەوڵەتییەدا بەشداریی کردووە کە ناوبراو لە لیستی کۆلابورەیتەرەکاندایە.توێژینەوەکەش لە گۆڤاری (Natur) بڵاوبۆتەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری زیاتر لە (٦٩.٥)ە.بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای ناوبراو دەکەین، هیوادارین بەردەوام بێت لە هەوڵە زاسنتییەکانی و نمونەیان زۆربێت. بۆ بینینی زانیاری دەربارەی توێژینەوەکەش سەردانی ئەم لینکە بکە: https://www.nature.com/articles/s41586-023-05772-8