وۆرکشۆپی “چۆنیەتی بەدەستهێنانی سکۆلارشیپ” ئهنجامدرا
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ وۆرکشۆپێکی تایبەت بە چانسی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و چۆنێتی بە دەستهێنانی سکۆلارشیپ، لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانی لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان ئەنجامدرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا م.ژیر فوئاد محمد مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بابەتێکی لەبارەی گرنگی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و چۆنێتی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ ئاست بەرزەکانی وڵاتانی ئەوروپی و کەنەدا و ئەمریکا پێشکەشکرد، هەروەها چۆنێتی بەدەستهێنانی دهرفهتی خوێندن بەخۆڕایی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ئامادهبووان روونكردهوه.
بە گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە لە نێوان پێشكهشكاری وۆركشۆپهكه و ئامادەبوواندا کۆتایی به وۆرکشۆپەکە هات.